له رۆژانی جه‌ژندا به هۆی رووداوی جیاجیاوه ٣٢ كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك گیانیان له ده‌ستداوه
به‌رپرسی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك، حه‌مزه ره‌زیكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاماره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكراكرد و گوتی: له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژندا، ١٣ هه‌زار و ١٨٢ نه‌خۆش سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆكیان كردووه و هه‌مووشیان چاره‌سه‌ركراون و له‌و ژماره‌یه ٣٩٦ خه‌وێندراون و له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر بۆ ٧٤ نه‌خۆش به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: له رۆژانی جه‌ژندا به هۆی رووداوی جیاجیاوه ٣٢ كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك گیانیان له ده‌ستداوه كه شه‌ش منداڵ و شه‌شی له ته‌مه‌نی جۆراو جۆرن و نۆ هاووڵاتی دیكه له بنكه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گیانیان له ده‌ستدا و ١١ی دیكه كه تووشبووی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون له چوار رۆژی جه‌ژندا گیانیان له ده‌ستداوه.
حه‌مزه ره‌زیكی ئاماری ئه‌و منداڵانه ئاشكرا ده‌كات كه له رۆژانی جه‌ژندا له سنووری پارێزگای دهۆك له دایك بوون و ده‌ڵێت "له ماوه‌ی چوار رۆژی جه‌ژندا، ٥١٣ منداڵ له دایك بوون، ٢٨١ كوڕ و ٢٢٢ كچ".
ده‌شڵێت : له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵدا، ٣٢ رووداوی هاتوچۆ و سێ حاڵه‌تی خنكان و ٢٨ حاڵه‌تی سووتان هه‌بووه كه رێژه‌ی سووتانی كه‌سه‌كان له‌سه‌دا ٢٠ بۆ ٣٥ بووه، له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكانمان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
حه‌مزه ره‌زیكی ئاماژه‌ی به حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتندا و گوتی: "له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه و جگه له‌مه‌یش له چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا، ٢١ حاڵه‌تی شه‌ڕی نێوان هاووڵاتییان تۆماركراون و له ئه‌نجامی یارییه ئاگرینییه‌كان، دوو كه‌س بریندار بوون، هه‌ر له‌و چوار رۆژه‌دا، ٣٩١ كه‌س ژه‌هراوی بوون به هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناته‌ندروست.
هه‌روه‌ها گوتی: له میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری باشیك و ناوه‌ران تیمه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك، ٣٠٢ پێشمه‌رگه‌ی نه‌خۆشیان چاره‌سه‌ركردووه و ٨٢ نه‌خۆشیان بۆ بنكه‌كانی ته‌ندروستی گواستووه‌ته‌وه.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌اونییه‌كه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه تیمه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پارێزگای دهۆك سه‌ردانی ١٢٩ شوێنیان كردووه ١٠ شوێن به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌پێژاردن سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.