شه‌وی پێنج شه‌مه رێكه‌وتی 23 له‌سه‌ر 24 ، ژنه نووسه‌ری كورد و خوشكی رۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد به‌ختیار عه‌لی ، خاتوو " روخۆش عه‌لی " به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچیی دوایی كرد .
روخۆش عه‌لی خوشكی نووسه‌ر و رۆماننووسی ناسراوی كورد " به‌ختیار عه‌لی " ه ، شه‌وی پێنج شه‌ممه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچیی دوایی كرد ، روخۆش خاوه‌نی 5 كتێبی چاپكراوه و ئاماده‌كاریشی ده‌كرد بۆ نووسین و چاپكردنی كتێبێكی دیكه .
ئه‌و كتێبانه‌ی نووسه‌ری كۆچكردوو به چاپی گه‌یاندبوون بریتیبون له " له نێوان ژه‌هر و ئومێددا ، بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه و كۆره‌و ، یاده‌وه‌ری ، زیوی به‌یانی و مێژووی تێكۆشانی مێیینه‌ی كورد له مه‌له‌كییه‌ته‌وه تا دوای راپه‌رین " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.