Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:48

کچێکی ئێزیدی خه‌ڵاتی " ئیسکا " ی جیهانی وه‌رده‌گرێت

10 پێشانگای هونه‌ری كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كچه‌ ئاواره‌یه‌كی ئێزیدی شه‌نگال به‌ ناوی " زینه‌ حه‌مۆ "  كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌ كه‌مپی خانكێ ده‌ژی ، به‌ هۆی توانا و لێهاتوویی خۆی توانی ببێته‌ براوه‌ی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی جیهانی بۆ رۆژنامه‌نووسی و وێنه‌گری كه‌ به‌ خه‌ڵاتی '' ئیسكا '' ناسراوه‌ .

زینه‌ به‌ كامێرایه‌ك و به‌ هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی ناو كه‌مپه‌كان، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه‌ دڵهه‌ژێنانه تۆمار ده‌كات‌ كه‌ به‌سه‌ر خۆیی و خێزانه‌كه‌ی و ئێزیدییه‌كان هاتوون ، دواتر وێنه‌ و چیرۆكه‌كانی ئه‌و ئاوارانه ‌بوونه ته‌‌ جێی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و دنیا .

 ئه‌م خانمه‌ تا ئێستا 10 پێشانگای هونه‌ری كردووه‌ته‌وه‌ ، پێنجیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراونه‌ته‌وه‌ و كه‌ ئه‌ویان گه‌یاندووه‌ته‌ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسكای بۆ مافی مرۆڤ له‌ ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی ئیسكای خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ ئیتاڵیا و له‌ لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئیتاڵیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پشتیوانی ده‌كرێت .

زینه‌ خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی گرعوزێری باشووری شنگاله‌ و كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شنگالیان جێهشت ، ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و له‌ زانكۆیه‌كی لیتوانیا له‌ به‌شی رۆژنامه‌وانی ده‌خوێنێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.