Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 03:03

شارەزا و سیاسەتوانێک: هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار گونجاوه‌

خاوه‌نى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌
کوردستان TV
#7
100%


شارەزا و سیاسەتوانێكی عێراق باس لە گونجاوی هۆشیار زێباری وەك كاندیدی سەرۆك كۆمار دەكەن.

مه‌شعان جبووری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تاریق حەرب، شارەزای یاسایی عێراق له‌ دوو وتاری جیادا رایده‌گه‌ێنن، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌سێكی شیاوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

مه‌شعان جبورى په‌رله‌مانتارى پێشووى عیراق ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت هه‌ر بۆ كورد بێت، بۆیه‌ پێمباشه‌ بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان بێت و هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشووى داراییش شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یه‌.

جبورى له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تى هه‌موولایه‌ك رازین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت و له‌ئێستاشدا كێبڕكێ هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام هۆشیار زێبارى باشترین پاڵێوراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، زێبارى له‌توانایدا هه‌یه‌ هه‌یبه‌ت بۆ ئه‌و پۆسته‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و له‌و حاڵه‌ته‌ى ئێستاى ده‌ریبهێنێت، چونكه‌ خاوه‌نى په‌یوه‌ندیه‌كى باشى ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌.

تاریق حەرب، شارەزای یاسایی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، وای دەخوێنینەوە كە دوای كۆتاهاتنی جەژن هێزی نوێی شیعە و كورد و سوننە دەچنە پاڵ سائیروون و نەسڕ و حیكمە، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بە چوونە ریزەكانی ئەو بەرەیە یەكلا كردووەتەوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ هۆشیار زێباری كاندیدی خۆی مسۆگەر بكات.

زیاتر گوتی، زێباری پێشتر لەگەڵ هەموو سیاسەتوانانی بەغدا كاری كردووە و لای ئەوان قبووڵ كراوە، بەتایبەتی لای حەیدەر عەبادی بەشێوەیەك ئەگەر ئەو دەربچێتەوە تیمێكی هاوئاهەنگی كاركردن پێك دێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.