ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: سه‌فیری توركیا له عیراق، شه‌كرێكی شكاندووه و ده‌ڵێ كه‌ركووك شاری باب و باپیرانمانه!".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یجی تایبه‌تی خۆی فیسبووك ده‌ڵێت: شه‌كرشكاندنه‌كه‌ی سه‌فیری توركیا فیتنه‌گێڕییه.
سه‌فیری تورکیا له‌عێراق، شه‌کرێکی شکاندوه‌و ده‌ڵێ که‌رکووک شاری باب و باپیرنمانه.!
ئه‌و شه‌کرشکاندنه جگه له‌وه‌ی پێشێلکردنی سه‌روه‌ریه و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفێکی دیبلۆماسیه، له هه‌مانکاتدا فیتنه‌گێڕی و ئاشووب دروستکردنه له‌نێو پێکهاته‌کانی که‌رکووک و پێکه‌وه‌ژیانی که‌رکووک ده‌کاته ئامانج.
ڕاسته که‌رکوک ئێستا له‌بارێکی نه‌خوازراوی داگیرکردنه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بکه‌رانی خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌تکار به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌یان داهێنا.
به‌ڵام ئێمه نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ئه‌و باوه‌ڕه‌مان هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین که، وه‌ک سیمبوڵی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وییمان بارزانی نه‌مر فه‌رموویه‌تی،ئه‌گه‌ر که‌رکوک یه‌ک کوردیشی تێدا نه‌مینێ،هه‌ر کوردستانیه!.
بۆیه له‌وه‌ڵامی ئه‌و شه‌کرشکاندنه، ده‌ڵێین ناسنامه‌ی که‌رکووک کوردستانیه‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازیه‌کانیشی تێدا ده‌ژی.
ئه‌و گۆتنه سه‌ره‌تایه‌کی خراپی ئاشووب و فیتنه‌گێڕیه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌ک ئاگادارنه‌بین....
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.