Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 21:09

جۆن مەککین چیتر چارەسەری پزیشکی وه‌رناگرێت

لە وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەی مێشک
کوردستان TV
100%


جۆن مەککین، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان، چیتر بەردەوام نابێت لە وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەی مێشک، ئەوە بەپێی وتەی كه‌سوكاری.

بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، مەککین لە پێشبینییەکان بۆ رزگاربوونی لە نەخۆشییەکەی سەرکەوتوو بووە، و بەوەش بڕیاریداوە چیتر چارەسەری پزیشکی وەرنەگرێت.

ساڵی رابردوو سیناتۆر مەککین کە جەنگاوەرێکی دێرینی شەڕی ڤێتنامە، ئاشکرای کرد دووچاری شێرپەنجەی مێشک هاتووە.

کەسوکاری جۆن مەککین دەڵێن، ئه‌و سیناتۆره‌ چاوەڕوانییەکانی خۆی تێپەڕاندندووە بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشییەکەی.

رونیشیانکردوەتەوە کە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە و تەمەنی مەککین کە 81 ساڵە وایان کردووە ئه‌و سیناتۆره‌ بگاته‌ ئه‌و بڕیارەی بدات راگرتنی چارەسەرییە تەندروستییەکانی.

مەککین بۆ شەشەمین جارە لەسەریەک سیناتۆری پارتی کۆمارییەکانە، و ساڵی 2008 کاندیدی ئەو پارتە بوو بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.