بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئابی 2018، لە رێگەی گولـلە هاوەنێکەوە هێرش کراتەوە سەر بینای کەناڵی ئاسمانی کەرکووک کە نووسینگەی چەند کەناڵێکی دیکەی تێدایه.
هەر بەپێی زانیاریەکان ئەو بینایەی هێرشەکە کراوەتە سەری نوسینگەى کوردسات و کوردستانی نوێ و گەلی کوردستانیشی لێیە و تەنها زیانی ماددى بە شوێنەکە گەیشتووە كەوتۆتە نێو باخچەی كەناڵی كەركووكەوە.
تا ئێستا دەزگاکانى پۆلیس و ئەو کەناڵانەش خۆیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لە بارەى هێرشەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه هه‌مه‌رێكی دژه تیرۆری عیراق له به‌رده‌م بینای كه‌ناڵه‌كه‌یان وه‌ستابوو كه گوایه بۆ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ناڵه‌كه و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه.
ده‌شڵێت: گولـلە هاونه‌كه ئاڕاسته‌ی هه‌مه‌ره‌كه كرا‌و گوللـه هاوەنێکیش ئاراستەی بینای کەناڵی کەرکوک کرا و تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، ته‌نیا زیانی به دره‌خت و حه‌وشه‌ی كه‌ناڵه‌كه گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.