بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لەگەرمیان چەند ڕوداوێکی هاتوچۆی جۆراو جۆر ڕویداوە و 26 کەس بونەتە قوربانی.
نقیب کارزان مجید لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند :" لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لەگەرمیان حەوت ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوە 5 ڕوداویان پێکدادان بوە و ڕوداوێکی وەرگەڕان و ڕوداوێکیان ئۆتۆمبێلێک کۆنترڵی لەدەست داوە خۆی بەڕاگری قەراخ ڕێگا کێشاوە".
وتیشی:" لەکۆی ئەو ڕوداوانە کەڕویان داوە 25 کەس بریندار بون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە لەڕەگەزی مێ یە لەدایک بوی ساڵی 1953 دانیشتوی ناحیەی سەرقڵایە".
نقیب کارزان سەبارەت بەشوێنی ڕوداوەکان وتی:" لەسەر ڕێگای کەلار بۆخانەقین ڕوداوێک ڕویداوە و لەسەر ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی سەرقڵا دوڕوداو ڕویداوە و لەناوشاری کەلاردا دوڕوداو هەبوە و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلاریش ڕوداوێک ڕویداوە و لەسەر ڕێگای کەلار بۆ سلێمانیش ڕوداوێک هەبوە".
سەبارەت بەبریندارەکان ئاماژەی بەوەکرد:" بریندارەکان لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارچارەسەریان وەرگرتوە و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نێردراە بۆسلێمانی".
وتیشی:" لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەست بەسەر24 ماتۆڕ سکیلی بێ ئەوەلیات و بێ مۆڵەت دا گیراوە".
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.