چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی كه‌له‌پوری قه‌زای دوزخورماتو و مووچه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ده‌دزێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆمی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/8/2018 چه‌كدارێكی ده‌مامكدراو و نه‌ناسراو، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی كه‌له‌پور له گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری قه‌زای دوزخورماتوو .
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه‌دوای هه‌ڵكوتانه‌كه، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌ی دزیوه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.