دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ڕاگه‌یاندراوێكى كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌سه‌ره‌تاكانى هه‌فته‌ى داهاتووو شاندێك له‌په‌له‌رله‌مانى به‌لژیكا دێنه هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى سیاسی هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه .
نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت شانده‌كه‌ى وڵاتى به‌لژیكا پێك هاتووه‌ن له به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌لژیكا و ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسى ئه‌و وڵاته له‌خۆ ده‌گرێت شانده‌كه .
ئاژگەیی ڕاشده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و شاندە دەیانەوێ دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە لە نزیكەوە ببینن، هەروەها تاوتووێی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بە‌غدا بكەن و بەرچاوروونیشیان لە گۆڕانكارییەكانی عێراق لەدوای هەڵبژاردن هەبێت كه دواتر شانده‌كه راپۆرتێك ئامادە دەكات و لە پەرلەمانی وڵاتەكەدا دەیخوێننەوە .
له‌كۆتادا دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له‌وڵاتى به‌لژیكا ڕایده‌گه‌ێنێت دوای هه‌رێمى كوردستان ئه‌و شانده سه‌ردانى ڕۆژئاوای كوردستانیش ده‌كات له‌وێش ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستای ڕۆژئاوا ئاماده ده‌كه‌ن و له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن له‌خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.