له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ڕۆژانى جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌هه‌ولیر وده‌وروبه‌ری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو
8 ڕووداوی هاتوچۆ كه‌وتوونه‌ته‌وه كه‌سه‌رجه‌میان ڕووداوی پێكدادان بووینه ، له‌ئه‌نجامى ئه‌و ڕووداوانه‌شدا هیچ حاڵه‌تێكى گیان له‌ده‌ست نه‌بووه ، ته‌نیا 18 كه‌س له‌و ڕووداوانه زامدار بوونه
فازڵ حاجی ڕاشیگه‌یاند ، له‌دواین ڕۆژى جه‌ژن كه‌دوێنێ هه‌ینى ده‌كات شومترین ڕۆژ بوو بۆ ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ چونكه له‌كۆی ئه‌م 8 ڕووداوه ، 5 یان به‌ته‌نها له‌چوار ڕۆژ بوو ئه‌وانى دیكه له‌ڕۆژه‌كانى دیكه‌ى جه‌ژن بوو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.