Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 16:46

سلێمانى ... له‌جه‌ژنى قورباندا 11 ڕووداوی پێکدادان ڕوویانداوه‌

هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند
کوردستان TV
100%

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ شه‌ممه‌  ٢٥/٨/٢٠١٨ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامارەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠١٨ بریتین لە ١٧ ڕووداو کە (١١) ڕووداوی پێکدادان و (٤) وەرگەڕان و (١)ئاگرگرتن و (١) شێلان بوون.

ڕائید کاروان هەروەها ڕایگەیاند کە لە کۆی ئەو ١٧ ڕووداوە (١٠) ڕووداویان لە ناوشار و (٧) رووداوەکەی تر لە دەرەوەی شار ڕوویان داوە کە بە داخەوە بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە یەک کەس گیانی لەدەستداوە و ٢٢ کەسی تریش بریندار بوون.

بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی پار واتە لە ٢٠١٧ ڕووداوەکانی هاتووچۆ زیادیان کردووە، لەجەژنی قوربانی پێشوودا تەنها ١٢ ڕووداو ڕوویاندابوو بەبێ بوونی گیان لەدەستدان و بوونی تەنها ١٢ بریندار. 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.