Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 00:54

سه‌رۆکى یه‌کێـتى تۆپى پێى کوردستان داوای هاوکاری ده‌کات

له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆى له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، لای هه‌مووتان ڕوونە ئەمساڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بە گڕوتینێکی باشتر لە ساڵانی رابردوو دەستی بە چالاکییەکانی کرد و تا ئێستا زیاتر لە 10 چالاکییمان ئەنجامداوە و بەردەوامین، بێگومان بە هاوکاری و خەمخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەک بووە، ئینجا لەبەر ئەوەی نزیک دەبینەوە لە چالاکییەکانی وەرزی 2018/2019 پێمخۆشە بیر و بۆچوون و پێشنیاری ئێوە بزانم.

 سه‌فین كانه‌بی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆ وەرزی نوێ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چی بکات؟ ئایا کەم و کوڕییەکانمان لە کوێن و چارەسەر چییە؟ دەتوانن  بە کۆمێنتێک بەشداربن له‌هه‌ژماره‌كه‌م له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، بە دڵنیایەوە هەمووی دەخوێنمەوە و سوودی لێ دەبینم، سوپاسی هاوکاریتان دەکەم.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.