Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 02:12

یانەی بەشیکتاش هەنگاوێکی گرنگی نا بەرەو خولی ئەورووپا

لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ خولی ئەورووپا
کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ خولی ئەورووپا (UEFA Europa League)، یانەی بەشیکتاشی تورکی توانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی یەکسانبوونێکی گرنگ لە بەرامبەر یانەی پاتیزان بەلگرادی سربی بەدەستبهێنێت.

یارییەکە کە بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانەکە بە کۆتایی هات سەرەتا یانەی خاوەن یاریگا لە رێگەی یاریزان ریکاردۆ گۆمێز لە خولەکی ١٤ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

تەنها یەک خولەک دوای گۆڵەکەی پاتیزان بەلگراد، یانەی بەشیکتاش لە رێگەی یاریزان توڵگای ئارسلان-ەوە گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش یانە تورکیەکە ئەرکی ئاسانتر دەبێت لە یاری گەڕانەوە و بە سوود وەرگرتن لە خاک و جەماوەر چانسی سەرکەوتنی زیاترە بە بەراورد بە یانە سربیەکە.


AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.