له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت كاتژمێر 1 ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 ى ئابی 2018 ، تەرمی کچێکی تەمەن ۲۲ ساڵ بەناوی (ج.خ) هێنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کەشوێنەواری برینی هەڵواسین بە ملیەوە هەبوو. دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، کچەکە دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا پیشەی کچی ماڵە، بە وتەی کەسوکاری لەماڵەکەی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگه‌یاند مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیرنەکراوە. بۆزانینی هۆکاری ڕوداوەکە لیکۆڵینەوه لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.