پلاك یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پارچانه‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل، كه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كار و توانا ئۆتۆمبیله‌كه ھه‌یه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش كار له‌سه‌ر رێژه‌ی سه‌رفكردنی سوته‌مه‌نیش ده‌كات.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی پلاك بریتییه له بڵاچه‌و ئاگر خستنه ناو پستۆنه‌كان تا ئه‌و تێكه‌ڵه ھه‌وا و به‌نزینه‌ی ھاتۆته ناوه‌وه گڕبگرێت و له ڕێیه‌وه وزه‌ی گه‌رمی بگۆڕێت بۆ جوڵه وزه.
پلاك ھه‌ر جۆرێك بێت كاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر زیادكردنی توانای مه‌كینه له‌ڕووی ژماره‌ی ھێزی ئه‌سپییه‌كان یان گوڕ و تاودانییه‌وه، به‌ڵام پێویسته ھه‌وڵ بدرێت جۆری باش و گونجاو به‌كاربێت تا ھێزی كاری مه‌كینه باشتر بكات.
به شێوه‌ی ستاندارد ھه‌ر پلاكێكی ئاسایی ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی (٣٠ تا ٦٠) ھه‌زار كیلۆمه‌تر به‌باشی كاربكات، له‌و ماوه‌یه‌شدا به ملیاره‌ھا جار پریشكی ئاگری خستۆته ناو پستۆنه‌كانه‌وه و به‌وه‌ش ته‌مه‌نی كورت ده‌بێته‌وه تا به ته‌واوه‌تی له‌كار ده‌كه‌وێت.
له‌نیشانه‌كانی لاوازبوون یان له‌كاركه‌وتنی پلاكه‌كان:
– به‌نزین زۆر سه‌رف ده‌كات.
– له كاتی خستنه‌كاردا به‌باشی ناكه‌وێته كار.
– ھه‌ندێ جار له‌كاتی رۆیشتندا ده‌یبڕێت.
– ھه‌ندێك جار له‌كاتی وه‌ستاندا ھه‌ست به له‌رزینێ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌یت.
– نیشانه‌كان له ئۆتۆمبێلیكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌یگۆڕێت.
بۆیه پێویسته ھه‌ر (٣ تا ٤) مانگ جارێك پلاكه‌كان بكه‌ینه‌وه‌و ته‌ماشایان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ھه‌ستمان به تێكچوون یان سووتان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كرد، بیگۆڕین، نرخه‌كه‌شی گونجاوه‌و زۆر گران نییه، به‌ڵام پشتگوێ خستنی ده‌كرێت زیانی گه‌وره‌تر بخاته‌وه.
سه‌رچاوه / تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.