Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 08:39

به‌وێنه‌ .. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا 10کەس بوونه‌ قوربانى

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەناحیەی ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆری نیسان ئه‌ڵتیما  ـ سکۆدا تەکسی 10 کەس برینداربون

شه‌وى ڕابردوو لەسەر ڕێگای گشتی کەلار ـ ناحیەی ڕزگاری بەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکان نزیک بەنزینخانەی هاوچەرخ بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان اڵتیماو ـ سکۆدا تەکسی 10 کەس بریندار بون

ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان 7 کەس تێیدا بریندار بوە هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆری سکۆدا تەکسی 3 کەسی تێدا بریندار بوە

هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی کرا.

11


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.