Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 09:17

وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌سه‌ر پچڕانی ته‌زووی کاره‌بای نیشتیمانى ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەبۆری غازی كۆرمۆرو راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە راوەستا و بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە. 


وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت: لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت، كە وا چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.