Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:55

ترامپ داوای له‌ پۆمپیۆ کردووه‌ تا ماوه‌یه‌کی نادیار سه‌ردانی کۆریای باکوور نه‌کات

هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ كۆریای باكوور چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی راگرتووه‌
ترامپ داوای له‌ پۆمپیۆ كردووه‌ تا ماوه‌یه‌كی نادیار سه‌ردانی كۆریای باكوور نه‌كات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو داوای له‌ مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد تا له‌ بارودۆخی ئێستادا سه‌ردانه‌كانی بۆ كۆریای باكوور بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دوابخات.

پۆمپیۆ بڕیار بوو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور سه‌ردانی پیۆنگ یانگ بكه‌ن تا به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ رازیی بكه‌ن پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی خۆیان رابگرن.

وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ داواكارییه‌كه‌ی له‌ پۆمپیۆ، ترامپ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: وا هه‌ست ده‌كه‌م ئێمه‌ له‌ ئاست داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا به‌ راده‌ی پێویست سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنین.

ئه‌م لێدوانه‌ی ترامپ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی به‌مدواییه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ تا ده‌ریبخات كۆریای باكوور چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی راگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.