بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێك لە دوكان سوتاو خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی 24/8/2018 ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج لە دوكانی سەرەوە سوتاو كارمەندانی بنكەی ئاسایشی بەنداوی دوكان "سەدە" سەرنشینەكانیان ڕزگاركردووە، كە بەڕەگەز عەرەب بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد" دوای ئاگركردنی ئۆتۆمبێلەكە ئاگر لەپوشو پاوانی نزیك بەنداوی دوكان بەربووەو لەماوەیەكی كورتدا ئاگرەكە لەلایەن بەرگری شارستانی دوكانەوە كۆنترۆل كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.