بەیانی ئەمرۆ گه‌نجێكی دانیشتووی شاری هەولێر لە رووباری زێی گەورە نزیک شانەدەر خنکا .
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین: بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی کاتژمێر ( 10:45) خوولەک هاووڵاتیەکی دانیشتووی شاری هەولێر گەڕەکی فەرمانبەران تەمەن (17) ساڵ بە ناوی (ئیبراهیم بێستون رەشید) کە بۆ مەبەستی مه‌له‌كردن سەردانی دەڤەری بارزانی کردبوو، لەکاتی مه‌له‌كردن لە رووباری زێی گەورە نزیک شانەدەر خنکا .
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی راشیگه‌یاند: تیمەکانی مه‌له‌كردنی سەر بە بەرگری شارستانی مێرگەسۆر و تیمەکانی مەوله‌وانی سۆران سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای ته‌رمه‌كه و تاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.