كه‌م كه‌س هه‌یه له نهێنی ئاوازی قاز تێبگات، قاز یه‌كه‌م باڵنده‌یه كه یه‌كجار ئاشق ئه‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌گه‌ڵی ئه‌مێنێت.
قاز به درێژایی ژیانی خۆی هه‌موو شتێك ئه‌كات كه پێچووه‌كانی هه‌ست به‌ئارامی بكه‌ن، وه‌یه‌كه‌مین بوونه‌ره كه پێش هه‌فته‌یه‌ك ده‌زانێت كه‌ی ئه‌مرێت، ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه‌ماوه بۆ مردنی ئه‌چته ئه‌و شوێنه‌ی كه پێچووه‌كانی له‌دایك بووه‌و ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناسیوه، وه هه‌ر له‌و شوێنه‌ش ده‌مێنێت تا مردنی دێت .
كاتێك یه‌ك ڕۆژ بۆ مردنی ئه‌مێنێت ئاوازێك بۆ مردنه‌كه‌ی ئه‌ژه‌نێت كه به‌جوانترین ئاواز داده‌نرێت له‌ناو هه‌موو باڵنده‌كان ،دواتر سه‌ری ئه‌كاته ناو په‌ڕه‌كانی وه ئه‌مرێت.
سه‌رچاوه/ رێگا
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.