Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 10:53

له‌ رۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ ناحییه‌ی قه‌راج و گونده‌کانی ده‌رووبه‌ری له‌ تیرۆریستانی داعش پاککرده‌وه‌

لەسەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە ئارامی بۆ ناوچەكە گەڕایەوە
له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ ناحییه‌ی قه‌راج و گونده‌كانی ده‌رووبه‌ری له‌ تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

رۆژی 24-8-2014 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تەواوی ناحیەی قەراج و گوندەكانی دەورووبەری لە تیرۆریستانی داعش پاككردەوە. 

هێزەكانی پێشمەرگە بە پلانێكی تۆكمە وێڕای پاككردنەوەی ناحییەی قەراج؛ گوندەكانی (سەلماس و كونە سیخورە و خەزنە و گردگڕاو و گرد قۆشەنە و گەزۆك و گۆمەشین)ی سەربە ناحیەی قەراجی لە تیرۆریستانی داعش پاككردەوە.  

لە هەڵمەتی پاككردنەوەی ناحییەی قەراج و گوندەكانی دەوروبەریدا پێشمەرگە توانی گورزی بەهێز لە تیرۆریستان بدات و دەیان لاشەیان كەوتە بەردەست و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیشیان سوتێنرا و دەستیش بەسەر چەك و تەقەمەنییاندا گیرا. 

دوای ئەوەی تیمەكانی ئەندازەی هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە هەلگرتنەوەی مین و تەقەمەنییە چێنراوەكانی داعش كرد و ئارامی بۆ ناوچەكە گەڕایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.