دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌رۆككۆماری پێشووی وڵاته‌كه‌ی سه‌پاند.
پارك گون هێ سه‌رۆككۆماری پێشووی كۆریای باشوور به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆماری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه و هاوكات تێوه‌گڵاوه له كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دارایی و وه‌گرتنی ده‌یان ملیارد وونی كۆری وه‌ك به‌رتیل وهاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه.
دیاره له‌و كه‌یسه‌دا هه‌ردوو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی كۆری له‌وانه‌ش لۆته‌ر و سامسۆنگ تێوه‌گڵاون به به‌رتیل پێدان به سه‌رۆككۆماری پێشوو له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ندێك ئیمتیازدا.
دیاره دادگا ئه‌وه‌ی ساغ كردووه‌ته‌وه كه پارك گون هێ سه‌رۆككۆماری پێشووی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ ده‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆمه‌تبار كراون كه به‌رتیلیان له كۆمپانیا سامسۆنگ و لۆته وه‌رگرتووه و له به‌رامبه‌ردا ئیمتیازیان به‌و دوو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه كۆرییه داوه و پاره‌ی ئه‌و بهرتیلهشیان له دامه‌زراوه‌ی خێزخوازی بنه‌ماڵه‌ی چۆی به‌گه‌ڕ خستووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه به یاسایی سپی بكرێنه‌وه.
هاوكات دادگا بڕیاریدا، پارك گون هێی سه‌رۆككۆماری پێشووی كۆریای باشوور بڕی 20 ملیار كه ده‌كاته بڕی 17 ملیۆن و 860 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی سزای دارایی بدرێت و سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.