ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23 ى ئابی 2018 ، له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆری كیا گیان له‌ده‌ست دان و بریندار بوونى لێكه‌وته‌وه
ئه فسه رێك له به ڕێوه به رایه تی پۆلیسی هاتووچۆی كه ركوك به كوردستان تیڤى ڕاگه یاند ، له نزیك په‌یمانگای ته كنیكی كه ركوك به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له جۆری كیا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و چواری دیكه‌ش بریندار بوون
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك راشیگه‌یاند ، ڕووداوه‌كه به هۆی خراپی لێخوڕین و پابه ند نه بوون بووه به ڕێنماییه كانی هاتوچۆ كه‌دواجار ڕووداوه‌كه قوربانى لێكه‌وته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.