گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " چۆپی فه‌تاح " له دوای هاوسه‌رگیری و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بۆ ماوه‌ی سالێك ، له ئێستادا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیه‌تی .
دۆی داده ناوی ئه‌و گۆرانییه تازه‌یه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده بڵاویده‌كاته‌وه و هه‌ر خۆیشی ئاوازی بۆ داناوه ، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ئه‌م كلیپه له ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه و به‌شێكی گۆرانییه‌كه به شێوه‌ی ڕاپه كه " چۆپی " یه‌كه‌مجاریه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه نوێیه گۆرانی بڵێت .
ئه‌م گۆرانیبێژه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌بێت هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه ، له‌م كاته‌شه‌وه نه هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ، نه هیچ ئاههنگێكیشی ئه‌نجامداوه و له هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیشدا ده‌رنه‌كه‌وتووه ، هه‌ر چه‌نده هیچ كاتێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه دیاری نه‌كراوه ، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كان بێت له ماوه‌ی داهاتوودا كلیپه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه .
چۆپی فه‌تاح له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركوك له دایك بووه و له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.