Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:56

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی 7.3 پله‌ فه‌نزوێلای هه‌ژاند

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان
کوردستان TV
100%

دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌كانی زه‌مینناسیی ئه‌مریكا  له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.3 پله‌ كه‌ناراوه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌نزوێلای هه‌ژاندووه‌ و له‌ كاراكاسی پایته‌ختیش هه‌ستیپێكراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بریندار هه‌یه‌ و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دووریی 20 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری رۆژئاوای شاری یاگواراپارۆوه‌ له‌قووڵایی 123 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی خوله‌كێكی خایاندووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ نهۆمی حه‌وته‌می بیناكانیشدا هه‌ستیپێكراوه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌نزوێلا نێسۆر لویس ریڤێرۆڵ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یدا بۆ مێدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بریندار هه‌یه‌ و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.