Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 17:11

یەکگرتوو: پێویستە کورد بە یەک لیست بگەڕێتەوە بەغدا

یەکگرتوو: ناکرێت لایه‌نه‌كان خۆیان لە یەکدی دوور بخەنەوە
کوردستان TV
100%

سەعید عەلی عەبۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، پێویستە کورد بە یەک لیستی بگەڕێتەوە بەغدا و چیدی خۆیان لە یەکدی بە دوور نەگرن.

لەبارەی یەک لیستی کورد بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حكومه‌تى عێراق، سەعید عەلی عەبۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند" لایەنە کوردستانییەکان سەرەرای بیری جیاواز و کێشەکانیان، بەڵام بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەبێ لەگەڵ یەکتربن، ناکرێت خۆیان لە یەکدی دوور بخەنەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان وتیشى" لە کوردستان کێشەیەک هەیە بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان، بەڵام دەبێت بە یەکگرتووی بگەڕینەوە بە‌غدا، چونکە ئەگەر یەکگرتوو نەبن پێگەیان بە لاوازی دیاردەبێت.'

وتیشى" نەبوونی یەک لیستی کورد لە بەغدا زیان بە کێشەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عیراق دەگەیەنێت و چارەی سیاسی کورد ئەوەیە لایەنەکان خۆیان نزیکی یەکدی بکەن و رێککەون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.