Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 06:21

چیمان له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بینی؟

له‌به‌رامبه‌ر خیتافی له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مدا
کوردستان TV
100%


سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی یارییه‌كانی پێشوو هه‌ست ده‌كرێت ستایلی یاریی یانه‌كه‌ گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌، واته‌ لۆپێتیگی توانیه‌تی له‌م ماوه‌ كه‌مه‌دا شێوه‌ ته‌كتیكی خۆی و بیركردنه‌وه‌ی یاریی به‌سه‌ر یاریزانه‌كانیدا بسه‌پێنێت، كه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ هیچ كام له‌ یاریزانه‌كان نه‌توانن پابه‌ندی ڕێكخراوی یاریی تیپه‌كه‌ نه‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ وایكردووه‌ یانه‌كان به‌ تایبه‌تی ئه‌مشه‌وی خیتاڤی توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت خاڵی لاوازی تیپه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ بۆچونی من: تاڕاده‌یه‌ك ڕیاڵ ده‌توانێت له‌مجۆره‌ یاریانه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پارسه‌نگی ئاستی خۆی بپارێزێت، كه‌ به‌ هیچ كلوجێك ڕێگا نه‌ده‌درا تیپی ڕكابه‌ر تۆپ و ڕووبه‌ر ده‌ستبخه‌ن، ئێوه‌ ته‌ماشاكه‌ن یارییه‌كانی پێشووی یانه‌ی مێره‌نگی كاتێك تۆپ ده‌چووه‌ سه‌ر گۆڵچی، ئه‌وه‌ (كیلۆر ناڤاس) به‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ دوو یاریزان بۆ پارستنی گۆڵه‌كه‌ ده‌مانه‌وه‌، كه‌چی ئه‌مشه‌و دابه‌شبوونی ئه‌ستێره‌كانی تیپه‌كه‌ هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو، یاخود ده‌رچوون و یاریكردنه‌كه‌ سنوورداربوو، هه‌روه‌ها له‌كاتی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر گۆڵه‌كه‌یان هه‌ندێك كات نزیكه‌ی شه‌ش یاریزان له‌نیوه‌ یاریگای خۆیان ده‌مانه‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌لێن له‌ ناوه‌ندی یاریی تیپه‌كه‌دا دروست بێت، كه‌ هه‌ندێك له‌ یارییه‌كانی پێشوو كه‌س نه‌بوو له‌ قوڵایی سه‌نته‌ری یاریگا ڕوماڵی یاریی بۆ تیپه‌كه‌ بكات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاكی تیپه‌كه‌ قسه‌ بكه‌ین، ئه‌وه‌ ناتوانین ته‌نیا سۆپه‌ر ستارێك له‌ یاریی یانه‌كه‌دا دیاریی بكه‌ین، به‌ڵكو لۆپێتیگی ئه‌ستێره‌كانی به‌جۆرێك له‌سه‌ر یاریگاكه‌ دابه‌شكردبوو، ئه‌وه‌ هیچ كامیان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ به‌ تایبه‌تی هێرشبه‌ره‌كان ناتوانن گه‌یاندنی تۆپه‌كان بۆ گۆڵی دژبه‌ر كۆتایی پێبهێنن، ئه‌مه‌ش وایكردبوو هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕیاڵ هه‌ست به‌ فشاری ده‌روونی و كه‌می لایه‌نی جه‌سته‌یی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ بارودۆخی یارییه‌كه‌ نه‌كات، له‌ به‌رامبه‌ردا یاریزانه‌كانی خیتاڤی كه‌متر ده‌یانتوانی له‌گه‌ڵ كه‌شی یارییه‌كه‌ بێنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری تۆپه‌كان بوون ده‌یانتوانی گوشار بكه‌ن، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌ی یارییه‌كانی پێشوو له‌ یانه‌ی ڕیاڵ ئامانجه‌كه‌ دیاربوو هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌یانویست ته‌نیا گۆڵ بۆ ڕۆناڵدۆ دروست بكه‌ن، كه‌چی ئه‌مشه‌و ته‌نیا گۆڵ بۆ ئه‌وانه‌بوو نموونه‌ی كارڤاخال به‌زووی ده‌گه‌یشته‌ ناوچه‌ی سزای تیپی دژ. واته‌ له‌مكاته‌دا كۆدی یاریی تیپه‌كه‌ دیار نییه‌، تا ڕاكه‌به‌ره‌كانیان به‌ ئاسانی بتوانن ده‌ستی بخه‌ن. به‌ كورتی: ڕاهێنه‌ر به‌ یاریی شه‌وی پێشووی به‌ هه‌مووانی وت: ڕیاڵ ئامانجی وه‌رگرتنی تۆپ و هیشتنه‌وه‌یه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، هه‌روه‌ها كاركردنی زۆره‌ بۆ ئازادبوونی ئه‌ستێره‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی ڕۆناڵدۆ و هاوسه‌نگی سه‌رجه‌م بنكه‌كانی یاریی تیپه‌كه‌، كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی یه‌كه‌می جولیان لۆپێتیگییه‌، پاشان كاركردن له‌سه‌ر خاڵی لاوازی ئه‌ستێره‌كان، تا پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی تیپه‌كه‌ به‌جۆرێك بێت وه‌ستانی ئه‌ستێره‌كانی له‌ یاریگادا بۆ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری زانستی به‌رز بێت.

هه‌وراز كاوه‌
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.