Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 04:19

UEFA ناوی سێ پاڵێوڕاوی خەڵاتی یاریزانی ساڵی دیاریکرد

ئەو سێ یاریزانە لە نێو لیستێکی ١٠ کەسی توانیانە خۆیان بگەیەنە سێ ریزبەندی یەکەم
کوردستان TV
100%

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) ناوی سێ پاڵێوڕاوی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ ئاشکرا کرد کە ئەوانیش بریتین لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و محەمەد سەڵاحی میسری و لوکا مۆدریچی کرواتی. 

بەپێی راگەیەنراوێکی UEFA، لە دوای ئەنجامی دەنگدانی ٥٥ رۆژنامەنووس، ٨٠ راھێنەر کە وەرزی رابردوو بەشدارییان لە پاڵەوانییەتی خولی ئەورووپا کردبوو، سێ پاڵێوڕاو بۆ ئەو خەڵاتە دیاریکراوە. 

لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا سێ یاریزانی بەناوبانگ بۆ ئەو خەڵاتە دیاریکران کە ئەوانیش بریتین لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی یوڤانتوس و محەمەد سەڵاح لە یانەی لیڤەرپول و لوکا مودریچ-ی یاریزانی یانەی ریال مەدرید ئیسپانی. 

ئەو سێ یاریزانە لە نێو لیستێکی ١٠ کەسی توانیانە خۆیان بگەیەنە سێ ریزبەندی یەکەم بۆ ئەو خەڵاتە کە یاریزانەکانی وەک ئەنتۆنیۆ گریزمان (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا)، کیلیان مباپی (پاریس سانت جێرمان)، کیڤین دی بورنی (مانچستەر سیتی)، رافایل ڤارانی، سێرگیۆ رامۆز (ریال مەدرید) و ئیدن ھازارد (چێڵسی) لە نێو ئەو لیستە دابوون. 

بڕیارە لە ٣٠ ئەم مانگە لە کاتی تیروپشکی گرووپەکانی خولی پاڵەوانییەتی UEFA ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوی ئەمساڵ ئاشکرا بکرێ.

 

AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.