Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:56

هێمنی شاعیر شیعرێکی بڵاونه‌کراوه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه‌

له‌ ساڵی 1943 ی زایینیدا نووسراوه‌
کوردستان TV
100%


چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا "سدیق ساڵح " به‌رپرسی بنكه‌ی ژین له‌ سلێمانی ، شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی شاعیری ناسراوی كورد " هێمن موكریانی " ده‌دۆزێته‌وه‌ .

ساڵح ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م شیعره‌ ی مامۆستا " هێمن " ی له‌ نێو ده‌ستنووسه‌كانی " ره‌فیق حیلمی" دا كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، ده‌شلێێت ئه‌م شیعره‌ی هێمن موكریانی له‌ نێو دیوانه‌ چاپكراوه‌كانیدا نییه‌ .

كاتی نووسینی شیعره‌كه‌ به‌ رێكه‌وت له‌ كۆتایی شیعره‌كه‌ نووسراوه‌ كه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی 1943  زایینیدا  له‌و كاته‌ی مامۆستا هێمن به‌ نهێنی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد  ئه‌ندام بووه‌ شیعره‌كه‌ نووسراوه‌ .

هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد " هێمن و هه‌ژار " له‌ كۆماری كوردستاندا به‌شدارییان كردووه‌ و له‌ لایه‌ن " قازی محه‌مه‌د " سه‌ركۆماری كوردستان نازناوی شاعیری میللیان پێبه‌خشراوه‌ . 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.