ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/8/2018، وه‌فدێكی حكوومه‌تی عێراق له هه‌یئه‌ی مه‌نافزی ده‌روازه‌كان سه‌ردانی مه‌رزی پشته‌یان كرد له ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
عادڵ مه‌لا ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی مه‌رزی پشته‌یان كرد بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه داوایان كردبوو بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزەكه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان له‌و بارەیە‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق"
عادڵ مه‌لا ساڵح ڕوونی كرده‌وه" ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته هه‌یبێت ئێمه به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له مه‌رزه‌كه دابینمان كردووه، ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق به چاوی خۆیان ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان بینی و ڕاپۆرتی كۆتاییی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڕه‌سمی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه به‌م زووانه".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ئاخۆ ئێستا مه‌رزه‌كه ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ گوتی" ئێستا لە مه‌رزی پشته ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاساییه بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی كه دیاری كراون له‌و مه‌رزه‌وه ئاڵوگۆڕ بكرێن و ڕۆژانه بازرگانان كاری خۆیان ده‌كه‌ن."
مه‌رزی پشته ده‌بێته چواره‌مین مه‌رزی فه‌رمی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له ڕووی باشووری كوردستانه‌وه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له ڕووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌وێته سنووری شارۆچكه‌ی جوانڕۆی سه‌ر به پارێزگای كرماشان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.