له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بڕینى كاره‌باى پرۆژه‌ى چاڤی لاند بڵاو ده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه
دوێنێ شه‌ممه 18 ى ئاب دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئارتى بابه‌تێكى له ژێرناونیشانى (پێش چه‌ژن به‌بڕیارى قوباد تاڵه‌بانى كاره‌با چاڤى لاند بڕاوه) بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه كه به‌بڕیارى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، كاره‌باى پرۆژى چاڤى گه‌شتیارى بڕدراوه، لێره بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان چه‌واشه نه‌كرێن، ئه‌م راستیانه‌ى خواره بۆ راى گشتى ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1- بڕینى كاره‌باى چاڤى گه‌شتیارى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، به فه‌رمانى ژماره (4595) له 17/7/2018 به‌یانى پاڵپشت به ماده‌ى (23)ى رێنمایی ژماره (1)ى ساڵى 2018 كه له رۆژنامه‌ى وه‌قائقى كوردستان ژماره 223 بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى چاڤى ئاگادار كراوته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت پاكتاوى قه‌رزه‌كه‌یان كه زیاتر 815 ملیار دینار پاكتاو نه‌كه‌ن، كاتژمێر 10ى به‌یانى 25/7/2018 كاره‌باى ده‌بڕدرێت بڕدراوه.
2- كاره‌باى چاڤى له 25/7/2018 بڕدراوه، دواى ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بوون كه پاره‌ى كاره‌باكه بده‌ن، له‌كاتێكدا بۆیان كرابوو به قیست و بڕیاربوو بیده‌ن، هه‌روه‌عا زیاتر له 5 ساڵه پاره‌یان نه‌داوه و چه‌ندین جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه بۆیان كراوه به قیست نه‌یانداوه و پاره‌ى كاره‌باشیان له‌سه‌ر خاون پشكه‌كان هه‌ژماركردوه، هه‌روه‌ها پرۆژه چاڤى پرۆژه‌یه‌كى بارزگانى قازانج ویسته و داهاتێكى زۆرى هه‌یه.
3- سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ده‌ڵێن به‌رپرسانى كاره‌با ئاماده‌نه‌نبوو هاوكارى كۆمپانیاى چاڤى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه، ماوه‌ى 5 ساڵه كاره‌با نشتیمانى به‌كارده‌هێنن و پاره‌ش ناده‌ن و چه‌ندین جار پاره‌كه‌یان بۆ كراوه به‌قیست و ئاگاداركراونه‌ته‌وه، به‌ڵام پاره‌یان نه‌داوه و قه‌رزى كه‌ڵه‌كه‌بویان ئێستا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ى 900 ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا یه‌ك هاوشى ماڵانیش نیه كه 5 ساڵ بێت پاره‌ى كاره‌باى نه‌دابێت.
4- كۆى هاوبه‌شه بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كان، پابه‌ندن به پێدانى كاره‌با و له‌چه‌ند مانگ تێپه‌رناكات و پابه‌ندى قیسته‌كانیان ده‌بن و لێیان وه‌رده‌گیرێت .
5- بۆ زانیارى گشت چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ى سه‌ر كۆمپانیا نالیا 100 ملیۆن دینارى پاره كاره‌با قه‌رزارن و كاره‌باكه‌شیان نه‌بڕدراوه، بۆ له‌مه‌ودوا ناچار ده‌بین بیبڕین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.