Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:04

هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکی تری ڕوداوەکەی گەڕەکی وڵوبە دەستگیر دەکەن

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ڕۆژی 7ی6ی2018 ، سەعات 10:30 خولەكی شەو لەنزیك پردی وڵوبە لەشاری سلێمانی هاوڵاتی ( ك ، ع ، ش ) كوژرا ، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەی وردو وەرگرتنی ووتەی كەسوكاری كوژراوەكە كە سكاڵایان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبو.

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەی وردی لەڕوداوەكە دەستپێكرد و توانرا بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ئەمشەو تۆمەتبار ( س ، م ، ك ) لەدایكبووی 1988 پیشەی شۆفێری تاكسی دەستگیربكرێت .
لەئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دوو تۆمەتباری تر دەستگیركران كە دەستیان هەبووە لە ڕوداوەكەی گەڕەكی وڵوبەی شاری سلێمانی . هەرسێ‌ تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.