ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19-8-2018 به‌فه‌رمی رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك كرایه‌وه و یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلیش له شاری هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شاری كه‌ركوك به‌رێكه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرو سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك به‌فه‌رمی كرایه‌وه و 25ی ئه‌م مانگه‌ش رێگاكه به رووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نها پۆلیس ده‌توانێت بازگه‌كان به‌رێوه ببات و له رۆژانی داهاتووشدا ته‌واوی بازگه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه ..
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.