له شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی برایه‌ك خوشكه ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌كه‌ی خۆی به فیشه‌ك ده‌كوژێت و دواتریش خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كات.
ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك و له نزیك مزگه‌وتی (شه‌هید ڕه‌مزی) كچێك به ناوی(س،ع،س) كه له‌دایكبووی 2003یه له لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی (ع،ع،س) كه له‌دایكبووی 2001 كه كوژرا.
دواتر بكوژه‌كه خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز ده‌كات و دان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و به گوته‌ی بكوژه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خوشكه ته‌مه‌ن 15 ساڵانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.