Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:50

حکوومه‌تی هه‌رێم بری 50 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵینده‌ران خه‌رج ده‌کات

چەندین پڕۆژەی گرینگ جێبەجێ بكرێن
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بری 50 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵینده‌ران خه‌رج ده‌كات.

به‌ ئامانجی گرنگی دان به‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بری 50 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵینده‌ران خه‌رج ده‌كات، تاوه‌كوو سێكته‌ری ئابووری جارێكی تر بووژانه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

به‌خه‌رج كردنی 50 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان، بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پرۆژه‌كانیان بۆ پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان، كه‌ ماوه‌كانی رابردووشدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نێچیرڤانی بارزانی رایگه‌یاندبوو پرۆژه‌ ته‌واو نه‌كراوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە لەمساڵدا چەندین پڕۆژەی گرینگ لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ بكرێن، لەوانە تەواوكردنی شەقامی 120 مەتریی هەولێر، تۆنێلی پیرمام و ئۆتۆبانی سلێمانی كە 20 خولەك رێگای نێوان سلێمانی بۆ پێنجوێن نزیك دەكاتەوە، هه‌روه‌ها چەندین پڕۆژەی گرینگ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی جێبەجێ بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.