Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:58

ئەشواق لە ئەڵمانیا ئەو داعشە دەبینێتەوە کە پێی فرۆشرابوو

بەناچاری ده‌گه‌رێته‌وه‌ ھەرێمی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

کچە کوردێکی ئێزدی لە ئەڵمانیا ئەو داعشە دەبینێتەوە کە پێی فرۆشرابوو، كچە ئێزدییەكە ناوی ئەشواقە و  ماوەی نۆ مانگ لە ژێر دەستی چەكدارانی داعشدا مابووەوە دوای رزگاركردنی بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كرابوو.

ئەشواق حەجی حەمید تەعلو لە ئەڵمانیا لە شەقامی یەكێك لە شارەكان ھەمان ئەو داعشە دەبینێتەوە كە لە مووسڵ پێی فرۆشرابوو و بە شێوازێكی خراپ مامەڵەی لەگەڵ كردووە و دوای بینیینەوەی جارێكی دیكە ھەوڵی رفاندنی دەدات و بۆیە ئەشواق بەناچاری لە ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان.

ئەشواق حەجی حەمید تەعلو هاوشێوەی سەدان کچی کوردی دیکەی ئێزدی لە 3ی ئابی 2014دا کەوتووەتە دەستی داعش، تەمەنی 19 ساڵ بە 100 دۆلار دەفرۆشرێتە چەکدارێکی داعش بەناوی ئەبوو هومام، بەڵام لە تشرینی یەکەمی 2014دا توانی هەڵبێت و بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەشواق حەجی حەمید تەعلو رایگەیاند، کە دوای رزگاربوونی لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەڵمانیا مافی پەنابەرییان وەرگرت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.