Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:39

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە بارەی قوربانیەوە ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرده‌وه‌

ئاژەڵ لە پێش چاوی منداڵ-دا سەرنەبڕن
کوردستان TV
#7
100%


دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە جەژنی قورباندا و لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانیكردن پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و داوا لە هاوه‌ڵاتیان دەكات لەو جەژنەدا ئاژەڵ لە پێش چاوی منداڵدا سەرنەبڕن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بە هۆی دروستبوونی كاریگەری دەرونی لەسەر منداڵ پێویستە بۆ قوربانی كردن بۆ جەژن لە قەسابخانەكاندا ئاژەڵ سەرببڕن و بە بەرچاوی منداڵانەوە ئاژەڵ سەرنەبڕن.

ڕاشیگەیاندووە، جەژنی قوربان بۆنەیەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی گەورەیە بۆ نزیكبوونەوەی هاوڵاتیان و لابردنی ڕق و كینە، كە سەرەتای ناخۆشییە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

ڕۆژی سێ شەممە 21ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و موسڵمانانیش لە جیهاندا ئاژەڵ دەكەنە قوربانی و لە هەرێمی كوردستانیش بە شێوەیەكی بەرچاو ئاژەڵ دەكرێتە قوربانی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.