Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:10

ئەردۆغان پێشوازی لە فازڵ میرانی و شاندی یاوەری کرد

بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دادو گەشەپێدان
کوردستان TV
#7
100%


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دادو گەشەپێدان  Ak party گه‌یشته‌ تورکیا، له‌ ئه‌نقه‌ر سكرتێر مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا حیزبی باشووری کوردستان بووین کە بانگهێشتی کۆنگرەکە کرابووین.

ئەمرۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی بەیاوەری عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان و هوشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بەشداری شەشەمین کۆنگرەی پارتی دادو گەشەپێدانیان لەئەنقەرە کرد.

لەرێورەسمێکدا بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر میوانان لەزۆر وڵاتانی ناوچەکەو جیهان بەئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان Ak party  شەشەمین کۆنگرەی خۆی دەست پێکرد .

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانی لە ئەنقەرە رایگه‌یاند کۆنگرەی ئاکپارتی کۆنگرەیەکی باش بوو و میوانێکی زۆر بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا حیزبی باشووری کوردستان بووین کە بانگهێشتی کۆنگرەکە کرابووین و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە بەشدارییمان لە کۆنگرەکەدا کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.