Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:37

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ کۆتایی بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دێت

وادەكەشی درێژ ناكرێتەوە
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ كۆتایی بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دێت .

ئەمڕۆ شەمه‌ 18ـی ئابی 2018، ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كۆتایی بە  نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دێت و وادەكەشی درێژ ناكرێتەوە، بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان سەردانی بنكەكانیان كردبێت بۆ دۆزینەوە و نوێكردنەوەی ناوەكانیان.

راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى هه‌رێم دووجار واده‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى درێژكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى زیاتر بڕه‌خسێنرێت بۆ ده‌نگده‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكات تا كردارى گواستنه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌و كرداره‌كانى دیكه‌ش ئه‌نجام بدات.
 
ڕۆژی هەشتی ئایار، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئەیلوولی 2018ی بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە، پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێك دێ، 11 كورسی بۆ پێكهاتە نەتەوەیییەكانی كوردستان دیاری كراوە و لە 19ی ئایار/مایۆی 1992 هەڵبژاردنی خولی یەكەم ئەنجام درا، لە 2005 و 2009 و 2013 خولی دووەم و سێیەم و چوارەمی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.