Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:07

مەحما خەلیل داوا دەکات هێزە ناحکومییەکان ببرێنە دەرەوەی شنگال

هۆشداری دەدات لەگەڕانەوەی چەكدارانی داعش
کوردستان TV
#7
100%

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ لە تشرینی دووەمی 2015 و بە بەشداری زیاتر لە حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی شنگال ئازاد کرا و ئاڵای کوردستان جارێکی دیکە لەو شارە هەڵکرایەوە، له‌ ئابی 2014 داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌نگال و داگیری كرد و به‌هه‌زاران هاووڵاتیانی ئێزیدی گوله‌باران كرد.

قائیمقامی شنگال هۆشداری دەدات لەگەڕانەوەی چەكدارانی داعش بۆ قەزاكە و داوا دەكات هێزە ناحكومییەكان ببرێنە دەرەوە و شنگال لەلایەن هێزی نێودەوڵەتییەوە بپارێزرێت.

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی ئەلجدید) ئاشكرای كردووه‌، مەترسی گەڕانەوەی بەهێزی چەكدارانی داعش هەیە بۆ شنگال و لە ناوچەكانی دەوروبەری دەستیان كردۆتەوە بەجوڵە بەتایبەتی لەسەر سنورەكانی عیراق، كە هیچ هێزێكی حكومی نییە ئەو ناوچانە بپارێزێت.

باسی لەوەشكردوە، لادێكانی دەوروبەری شنگال و ناحیەی بەعاج رێوشوێنی ئەمنیان تێدا نەگیراوەتەبەر، هەروەها هیچ چاودێرییەكی ئەمنی و هەواڵگرییان تێدا نییە، ئەوەش هەڵەیەكی ئەمنی گەورەیە، كە رێگە بە چەكدارانی داعش دەدات خۆیان رێكبخەنەوە و سەرلەنوێ‌ بگەڕێنەوە.

مەحما خەلیل قائیمقامی شنگال باس لەوەدەكات، پێشتر ئەو ناوچەیە زۆر بەباشی لەلایەن هێزی هاوبەشی پێشمەرگەو عیراق دەپارێزران، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پشتگیری دەكردن، بۆیە ئێستا داوا دەكات هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ناوچانەدا هەبن بۆ پاراستنی شنگال و هێزەكانی حەشدی شەعبی و پەكەكە دەربكرێن، چونكە بە -وتەی خۆی- ئەو هێزانە دەبنە رێگر لەبەردەم سەقامگیری ناوچەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

قائیمقامی شنگال ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ رێگری كردن له‌ چه‌كدارانی داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌م سنووره‌ دروست نه‌بێت و رێگری بكرێت له‌ تیرۆریستان له‌به‌ر دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن كه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هات، له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، دەیان کچ و ژن و پیاوی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارەوە کەسو کارەکانیان لە چاوەڕوانیدان.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌نگال له‌و كاته‌وه‌ چه‌ندان هێزی تر له‌م سنووره‌ مانه‌وه‌ ئێستا بۆشایه‌كی ئه‌منی له‌م ناوچه‌یه‌ دروست بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.