Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:01

نادر رۆستی: له‌ رۆژانی جه‌ژندا ژمارەیه‌کی زۆر گەشتیار ڕوو له‌ هه‌رێم ده‌که‌ن

به‌ كردنەوەی رێگای هەولێر- كەركوك
کوردستان TV
#7
100%


دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌ كردنه‌وه‌ی رێگای پردێ‌ هەولێر- كەركوك.

وابڕیاری سبەینێ‌ یەكشەممە 19\8\2018، رێگای پردێ‌(هەولێر- كەركوك) بكرێتەوە و نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، كردنەوەی ئەو رێگایە، كاریگەری دەبێت لەسەر زۆربوونی ژمارەی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان.

دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و بڕیارە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزاری هەرێم لە رۆژانی جەژن هاوكاری و ڕێنمای گەشتیاران بكەن لەناوچە گەشتیارییەكان.

نادر رۆستی گوتیشی" پێداویستییەكانی وەك رێنیشاندەرو نەخشەمان چاپكردووە و دەیدەین بە گەشتیاران، هەروەها لە سۆشیال میدیاش ریكلامێكی زۆرمانكردووە و ئەمەش كاریگەری باشی دەبێت لەسەر هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم.

لەدوای ڕوداوەکانی لە 16ی ئۆكتۆبەری2017 كاتێك حەشدی شەعبی ‌و سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان، رێگای هەولێر- كەركووك داخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.