به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕایگەیاند لە ڕۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما داده‌به‌زێت، له هه‌ولێر 42 پله ده‌بێت و له‌سلێمانی 39 پله‌و دهۆك 39 پله.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ 19ی ئابی 2018 پله‌كانی گه‌رما دوو تا سێ پله له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت بۆ خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زان هاتووه ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌راورد به‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته، پله‌ی گه‌رما زیاتر نزمده‌بێته‌وه به‌جۆرێك، پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگای هه‌ولێر 42 پله ده‌بێت و له‌سلێمانی 39 پله‌و دهۆك 39 پله‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش 41 پله ده‌بێت.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما له‌شه‌واندا به‌به‌راورد به‌ڕۆژ سێ تا پێنج پله نزمده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كورتبوونی ماوه‌ی ڕۆژه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.