Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:12

ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریکا : ئه‌وه‌ ئه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز

له‌ میانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می ئاسایی پارته‌كه‌ی
کوردستان TV
100%

سه‌ركۆماری رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سانێك گوایه‌ به‌ ئابووریی، سزا، دراو، سوو و هه‌ڵاوسان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن. به‌وان ده‌ڵێین گه‌مه‌كه‌تانمان بینیوه‌ و پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه‌ ئه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی له‌ میانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می مه‌زنی ئاسایی پارته‌كه‌ی كه‌ له‌ هۆڵی وه‌رزشیی ئه‌نقه‌ره‌، به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر كاغه‌ز ئاك پارتی له‌لایه‌ن ٦٠ ئه‌ندامه‌وه‌ دامه‌زرێندراوه‌ به‌ڵام دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خودی گه‌ل خۆیه‌تی. ئێمه‌ باوه‌ڕمان وابووه‌ و وایه‌ كه‌ رۆژێك هه‌ر دێت سته‌ملێكراو مافی خۆی له‌ سته‌مكار ده‌ستێنێته‌وه‌.

گوتیشی: ده‌زانین كه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ هه‌بێت، ئه‌وا تواناش ده‌بێت. گه‌له‌كه‌مان تا ئه‌مڕۆ گه‌لێك ناپاكی و ته‌ڵه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی ئیمانه‌كه‌یه‌وه‌ پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: كه‌سانێك گوایه‌ به‌ ئابووریی، سزا، دراو، سوو و هه‌ڵاوسان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن. به‌وان ده‌ڵێین گه‌مه‌كه‌تانمان بینیوه‌ و پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه‌ ئه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز.

سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: چۆكمان بۆ ئه‌وانه‌ دانه‌داوه‌ كه‌ به‌ قۆرخكردنی سه‌روه‌ت و سامانی جیهان سیسته‌می خۆشگوزه‌رانیان بۆخۆیان داناوه‌ و چۆكیش داناده‌ین. چۆكمان بۆ ئه‌وانه‌ دانه‌داوه‌ و چۆكیش داشناده‌ین كه‌ به‌قسه‌ خۆیان وه‌ك هاوبه‌شی ستراییجی(مان) نیشان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاونانێكیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه‌ بكه‌نه‌ ئامانجی ستراتیجی.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.