سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه شاندێكی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كاری له باره‌ی دوایین بڕیاری كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك گه‌یشتوونه‌ته شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی به‌غدا پۆستی عێراقی راگه‌یاندووه: شانده هاوبه‌شه‌كه له رێگای فرۆكه‌وه گه‌یشتوونه‌ته فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شاری كه‌ركوك و پێك هاتوون له ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی گومرگ و فه‌رمانده‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی.
ده‌شڵێت: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه بۆ دانانی خاڵی گومرگ و دانانی بازگه‌ی هاوبه‌شه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ولێر - كه‌ركوك.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.