به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون و 6 كه‌سیش به تۆمه‌تی ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركران .
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: ڕۆژی 17-8-2018 ، له‌ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه سێ كه‌س بریندار بوون و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا‌و بریندارانیش بۆ نه‌خۆشخانه گواسترانه‌وه .
پۆلیس ده‌شڵێت: به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی 6 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌و ڕوداوه ڕاگیراون .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.