شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- سلێمانی له ئاكامی به‌یه‌كداكێشانی ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ "سه‌ڵاح ئیبراهیم نه‌جم" له‌دایكبووی ساڵی 1978 كه دانیشتووی گوندی چیمه‌نه گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه ته‌رمی ناوبراو له لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵه‌وه بۆ توێكاری كردن گوازرایه‌وه بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به پێی یاسا ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.