مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت"هۆكاری ده‌ره‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ره‌ی ئه‌مریكا و به‌ره‌ی ئێران ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ر لایه‌كیان هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تێك پێكبێت له‌خۆیان زیاتر نزیك بێت، ده‌شڵێیت" له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هاوبه‌ش بن، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا بڕواناكه‌م چوار لایه‌نه‌کە له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ببنه هاوبه‌ش تا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانیان نه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئه‌و لایه‌نانه به ئەندازه‌ی یانزه كورسیه‌كه‌ی خۆیان كاریگه‌ریان ده‌بێت هه‌تا ئه‌گه‌ر كورد پۆست باڵاكانیش وه‌ربگرن ئەوە به‌ڕێكەوتنی پێش وه‌خته‌ی سیاسی نێوان لایەنه‌كان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مانیش نه‌بن كاریگه‌ری نابێت."
له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ل به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له‌خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند" كۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه، هه‌ندێك له لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رچاوڕونیه‌كیان بۆ دروست بێت بۆ هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان و سوننه‌كان هۆكاری ده‌ره‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ره‌ی ئه‌مریكا و به‌ره‌ی ئێران ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ر لایه‌كیان هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تێك پێكبێت له‌خۆیان زیاتر نزیك بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن ."
مه‌سعود حه‌یده‌ر وتیشى" له سه‌ره‌تای مانگی نۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی عیراق ئه‌نجام بدرێت وه له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان چڕتر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی."
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی وت" له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هاوبه‌ش بن و وه‌فدێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن ئه‌زمونی خولی (سێی پەرلەمانی عیراق) كه ئێمه تێیدا ئه‌ندام په‌رله‌مان بووین دووباره نه‌كه‌نه‌وه، چونكه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م له گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غداد هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.