Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:06

رۆژنامەی حه‌یات: داوا له‌ فالح فه‌یاز ده‌کرێت ببێته‌ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق 

پێشنیارەكەی هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی "ئەلحەیات"ی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە، فالح فەیاز سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا داواكاریەكی لەلایەن هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتحەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلحەیات، پێشنیارەكەی هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر داوای ئێران بووە‌و سوننەش ئەو پێشنیازەی وەك چارەسەر قبوڵ كردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی پێنج شەممە، نوری مالیكی لەگەڵ هەریەك لە فالح فەیازو ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانی قەرار بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق كۆبوەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.